www.awiar.com
   Awiar.com   Kurdish Artists - Handicrafts - Artists - Links - Awiar - Nature  
 Kurdish Artists Online source for kurdish & kurdistan art

 
yilmaz Guney     یه‌ڵماز گۆنای -

Category(s):
- Film.Feature_film.


yilmaz Guney
 Online Gallery: 5 / 5
         
Biography
Born in 1937 to a Kurdish family in a village near the southern city of Adana, Turkey, Güney studied law and economics at the universities in Ankara and Istanbul, but by the age of 21 he found himself actively involved in filmmaking. As Yesilçam, the Turkish studio system, grew in strength, a handful of directors, including Atıf Yılmaz, began to use the cinema as a means of addressing the problems of the people. Only state-sanctioned melodramas, war films and play adaptations had previously played in Turkish theaters, but these new filmmakers began to fill the screens with more artistic, personal and relevant pictures of Turkish/Kurdish life. The most popular name to emerge from the Young Turkish Cinema was that of Yılmaz Güney. Güney was a gruff-looking young actor who earned the monicker "Cirkin Kral," or "the Ugly King." After apprenticing as a screenwriter for and assistant to Atıf Yılmaz, Güney soon began appearing in as many as 20 films a year and became Turkey's most popular actor.

Although the early 1960's brought some political reform to Turkey, Güney was imprisoned in 1961 for 18 months for publishing a "communist" novel. The country's political situation and Güney's relationship with the authorities only became more tense in the ensuing years. Not content with his star status atop the Turkish film industry, Güney began directing his own pictures in 1965 and, by 1968, had formed his own production company, Güney Filmcilik. Over the next few years, the titles of his films mirrored the feelings of the Kurdish people: Umut (1970); Agit (1972); Aci (1971) ; Umutsuzlar (1971).


After 1972, however, Güney would spend most of his life in prison. Arrested for harboring anarchist students, Güney was jailed during preproduction on Zavallilar (1975) (completed in 1975), and before completing Endise (1974), which was finished in 1974 by Güney's assistant, Şerif Gören. This was a cherished role that Gören would repeat over the next dozen years, directing several scripts that Güney wrote laboriously while behind bars.

Released from prison in 1974 as part of a general amnesty, Güney was re-arrested that same year for murdering a judge. During this stretch of incarceration, his most successful screenplays were Sürü (The Herd) (1978) and Düsman (1979), both directed by Zeki Ökten.

"The Herd, in fact, is the history of the Kurdish people, but I could not even use the Kurdish language in this film; if we had used the Kurdish language, all those who took part in this film would have been sent to jail..." Güney said in his last interview with "journalist Chris Kutschera".

After escaping from prison in 1981 and fleeing to France, Güney won the Palme d'Or at the 1982 Cannes Film Festival for his film Yol, whose director in the field was once again Şerif Gören. It was not until 1983 that Güney resumed directing, telling a brutal tale of imprisoned children in his final film, Duvar (1983), made in France with the cooperation of the French government.

Güney remains a highly controversial figure in Turkish and Kurdish political and art circles. His works are still highly regarded by cinema critics.
ناسنامه
گیونای، یه‌ڵماز، ناوی ته‌واوه‌تی یه‌ڵماز پیوتیون، له ساڵی 9.09.1937 له‌یه‌كێك له دێهاته‌كانی شاری (ئه‌ده‌ن)ه، باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نازۆڵ له‌ باوكێكی هه‌ژاری جوتیار له دایكبووه.

سه‌ره‌ڕای ساده‌ی ژیانی توانیوێتی خوێندنی باڵا به‌شی ئابووری له زانكۆی ئه‌ستنه‌بوڵ و خوێندنی باڵا به‌شی مافناسین له زانكۆی ئه‌نكه‌ره ته‌واو بكات

له ساڵی 1958دا پاش ئه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بۆ دروستكرد كه گوایه (یه‌ڵماز گیونای) سه‌ر به‌پارتی كۆمۆنیسته بۆ ماوه‌ی 18 مانگ فه‌رمانی به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند. به‌هۆی به‌ندكردنیه‌وه له كاری هونه‌ری وه‌ك ئه‌كته‌ری دابڕا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕۆڵی له چه‌ندین فیلمی جۆراوجۆردا هه‌بوو وه‌ ناوێكی تایبه‌تمه‌ندی په‌یدا كردبوو.

له‌ ساڵی 1966دا گیونای له (ئومه‌ر لیوفتی ئاكادش) فیلمی ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی Hudutlarin Kanunu (یاساكانی سنوور)،كه‌ یه‌كێك بوو له كیله‌كانی كاری بزوتنه‌وه‌ی سینه‌مای كه به Ulusal Sinema Hareketi ناسراوه، هه‌ر بۆ خۆی سیناریۆكه‌ی نووسیبوو. دوای ئه‌م به‌رهه‌مه گیونای ڕێگای ده‌رهێنانی گرته‌به‌ر.

له‌به‌ر كاره‌كانی كه باس له توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای ده‌كرد و ئه‌و جیاوازیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق له فیلمه‌كانیدا ده‌خسته ڕوو هه‌ر بۆیه یه‌كه‌م كاری ده‌رهێنانی فیلمی Seyyit Han (بووكی زه‌وی) له ساڵی 1986دا و فیلمی Aç Kurtlar (گورگه برسیه‌كان) ساڵی 1969، كه هه‌ردووكیان كاریگه‌ری تازه ریالیزمی ئیتاڵیان له‌سه‌ر بوو هه‌ردوو فیلمی ناوبراو بایكۆت كران.

بۆ یه‌كه‌مجار توانای خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كاره‌كه‌ی وه‌د‌‌ه‌ست بیهێنێت له‌سه‌ر فیلمی Umut (هیوا)‌له ساڵی 1970دا ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ڤیستڤاڵی (كان)ی سینه‌مای‌دا، كه باس له هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی ده‌كات، هه‌ر بۆیه نه‌توانرا په‌خش بكرێت.
به‌دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی وه‌ده‌ستی هێنا چه‌ندینی به‌رهه‌می دیكه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاند له‌‌وانه‌ش:
له ساڵی 1971 Umutsuzlar (دوودڵه‌كان)
له ساڵی 1971 Agit (گله‌یی)
له ساڵی 1971 Aci (ئازا)

دوای ئه‌و كوداتا سه‌ربازیه‌ی له ساڵی 1971 له توركیا ڕویدا، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ جیاوازانه‌ی هه‌یبوو ساڵ‌ونیوێك ژیانی له به‌ندیخانه برده سه‌ر.

پاش هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له به‌ندیخانه و فیلمی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌خنه‌گری، بوونه ‌كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی و له‌هه‌مان كات‌دا دڕكێك بوو له چاوی سه‌ربازانی فه‌رمانڕه‌وا له توركیا، به‌ڵام گیونای توانی له ساڵی 1974 فیلمی Arkadas (هاوڕی) و فیلمی Zavallilar (هه‌ژاران) ئه‌نجام بدات.

هه‌ر هه‌مان ساڵ جارێكی دیكه به‌تۆمه‌تی كوشتنی پارێزه‌رێك خرایه به‌ندیخانه‌وه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی گیونای ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌توندی ڕه‌ت كرده‌وه به‌ڵام 19 ساڵ فه‌رمانی به‌ندكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند. له كاتی به‌سه‌ربردنی ژیانی له به‌ندیخانه‌دا كه‌وته نووسینه‌وه‌ی سیناریۆ بۆ فیلم و به‌شێوه‌ی‌ قاچاغ ده‌ربازیان ده‌كرد و ده‌كرانه فیلم له‌وانه‌ش Sürü (له‌و‌ه‌ڕگا)‌ ساڵی 1978 له ده‌رهێنانی Zeki Ökten و Düsman.

ساڵی 1981 له كاتی وه‌رگرتنی پشوویه‌ك له به‌ندیخانه تا سه‌ردانێكی ده‌ره‌وه بكات له رێگای یۆنانه‌وه به‌ره‌و ئه‌ورپا ڕۆژئاوا به‌ڕێده‌كه‌وێت و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له یه‌کێك له شاره‌كان ده‌ژی. له ساڵی 1981 ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی لێسه‌نرایه‌وه له ساڵی 1982 فیلمی Yol (ڕێگا) ‌به‌رهه‌مهێنا، (ڕێگا) یه‌کێك بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه گیونای به هه‌موو جیهانی هونه‌ر ناساند و له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی خه‌ڵاتی چڵه‌ خورمای زێرێنی وه‌رگرت له میانه‌ی ڤیستیڤاڵی كا‌ن‌ی سینه‌مایی‌دا، پاش 16 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1999 له‌سه‌ر شاشه‌كانی سینه‌مایی توركیا نیشاندرا.

دوا به‌رهه‌می Duvar (دیوار) ساڵی 1983 به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هه‌مان كڤالیتیه‌تی فیلمه‌كانی پێشووی نه‌بوو.

یه‌ڵماز له 09.09.1984 له پاریس كۆچی دوای كرد.

نوسراوه له‌لایه‌ن: Xozga
Birthplace: Adana - آدانا
External Link I: Click here
External Link II: Click here
                                  Home | Sitemap | Awiar | Nature | Kurdish Artists | Artists | Links | Contact us | KurdOnline.com