Kurdistan Music, Singers & Music Groups |
 |
Anwer Qaradaghi
ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی
-
Category(s):
- Music.Composers. - Music.Players.
|
|
|
 |
ناسنامه ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی له ساڵی 1946 له شاری هه‌ڵه‌بجه له خێزانێکی ئاینی حه‌وت براو خوشکێک له دایک بوه پێش دوا مناڵی خێزانه‌که‌یه‌تی، سه‌ره‌تای مناڵی خراوه‌ته حجره له مزگه‌وتی پاشا، به‌ڵام به هۆی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه چۆته قوتابخانه. له ساڵی 1953 باوکی کۆچی دوایی کردوه و
و برای گه‌وره‌ی جێگای باوکی به زیاده‌وه بۆ گرتونه‌ته‌وه. له ساڵی 1954 هاتونه‌ته شاری سلێمانی به هۆی گواستنه‌وه‌ی کاکی و له سلێمان له قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ئه‌و کاته که ئێستا ناوئهبری به پێشکه‌وتن خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو کردوه، به هۆی گونجانی ده‌نگی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له تیپی سرودی قوتابخانه هه‌ڵیان بژاردووه، پاشان ناوه‌ندی له ناوه‌ندی سلێمانی ته‌واو کردوه و له به‌ر ئاڵۆزی ژیان و به ڕه‌زامه‌ندی خۆی چۆته قوتابخانه‌ی مامۆستایان هه‌رچه‌نده کاکی پێی ناخۆش بووه، به پله‌ی یه‌که‌م له 26/10/1964 ته‌واوی کردوه.
هه‌ر له قوتابخانه‌ی مامۆستایان فێری لێدانی ئامێری (شمشاڵ و عودو که‌مان ) بووه، هه‌رچه‌نده به هه‌وڵی خۆی هه‌ر له زوه‌وه ئامێری شمشاڵی ده‌زانی که له سه‌ر بنه‌مای گوێ گرتن که هێمای جیاواز جیاوازی دروست کرد بوو بۆ ئاماژه کردن به کونی شمشاڵه‌که و کورت و درێژی ده‌نگه‌کانی به بیری خۆی ده‌ست نیشان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌زه‌کان جیابکاته‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌تاکانی مۆسیقای له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا "ولیم یۆحنا" ی به باشی وه‌رگرت.... |
|