Home    Kurdish Art | Kurdish Music | Video Clips | Kurdish Cards | Photo Album | Old Photos
 Kurdish Music   Geo Map   Links   Articles   Iranian Music   News     
 Kurdistan Music, Singers & Music Groups
Salah Raouf     سه‌ڵاح ڕه‌وف -

Category(s):
- Music.Players.
- Music.Composers.

Salah Raouf
 Photo Gallery
         
         
         
       
Biography
Study in country of origin

1977-1979 "Institute for fine arts Baghdad"

Specialization of music theory and violin certificate

1967-1970 Institute for teachers Suleymani’’ Diploma

1964-1967 Second grade

1957-1964 Primary school

Study in the Netherlands:

1999-2001 School for language, NT2-1 exam of the state certificate

Workexperience:

1991-1996 Kurdish television channel for music.

Function: Musical assistant for all groups of music.

1991-1996 Private institute:’’Insitute for Music and sound’’.

Function: Director and Specialization.

1994-1996 "Sana Company’’ for music technique".

Function: Sound technician and composer.

1991-1994 "Kurdistan company".

Function: manager of the department sound technique
and television programmes.

1983-1991 "Institute for fine arts in Suleymani".

Function: Founder and teacher of choir music, violin,
cello and eastern and. European music theory.

1978-1991 Kurdish orchestra ‘’Pira Meerd’’ for youngsters from 10 to 18 years of age.

Function: founder, coordinator.

1973-1982 Local institute of the government.

Function: Adviser for music and theatre.

Voluntary work

1999-present Mudanthe (intercultural music, dance en theatre group).
Function: violin player, composer of music, musical
accompanying of participants, advisor.
Violin player in the symphonic orchestra of Apeldoorn.


Spare time Writing of four music books"Music theories, ways of playing the violin",

these were also edited.

Musical director and composer of more than twelve choirs

Composer of film music for television and cinema (of which

for the first Kurdish movie in the cinema won a prize .

Kotel Kurdish music form (( Gorstani Chrakan )) Suleymani, 47 minutes.

1. ‘My music’ with the notes and text of Kurdish art.

2. The difference between eastern and European music theory

Capacities Working with the computer.

Knowledge of different music programmes.

Experience with sound technique in the studio.
ناسنامه
ناو : سه‌ڵاح ڕه‌وف عه‌لی.
نازناو: سه‌ڵاح ڕه‌وف.

ساڵی له‌دایک بون : شاره‌زور (( عه‌ربه‌ت )) – سله‌یمانی . 1951 .
پله‌ی خوێندن : خانه‌ی مامۆستایان 1966 – 1969 .
▫ خولی شاره‌زایانی مۆسیقا (( به‌غداد )) 1977- 1978 ،به‌ پله‌ی ئیمتیازی یه‌که‌م له‌سه‌ر عیراق .
▫ له‌ خۆئاماده‌کردن دایه‌ بۆ پێشکه‌شکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک به‌ناوی
(( پۆلێنکردنی په‌یژه‌و فۆرمه‌کانی مۆسیقای کوردی)) که‌ بریتیه‌ له‌ پۆلێن کردنی په‌یژه‌
مۆسیقاییه‌کانی کوردستانی گه‌وره‌ .

شوێنی کارکردن :
▫ ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای سله‌یمانی (( 1968 )) .
▫ ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
وه‌ک ئامێر ژه‌ن و مامۆستایه‌ک 1968 .
▫ دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد (( 1977- 1991 )) .
▫ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سلێمانی، به‌شی مۆسیقا. وه‌ک دامه‌زرێنه‌رێک ومامۆستایه‌کی وانه‌کانی پراکتیکی و تیۆری 1983- 1997 .
▫ ئه‌ندامی کارای تیپی مه‌ڵتی که‌لتوری هۆڵه‌ندی (( میودانتا )) هۆڵه‌ندا (( 1998 )) .
▫ ئه‌ندامی کارای تیپی سیمفۆنی ئه‌پڵدۆرن ی هۆڵه‌ندی (( 2000 ))
▫ ڕاهێنه‌ری مۆسیقای تیپی هونه‌ری میللی نه‌ته‌وه‌یی سله‌یمانی 2004-2008
▫ به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی هونه‌ری په‌روه‌رده‌ی سله‌یمانی
(( سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری 2004-2008 .

کاره‌ ڕۆشنبیریه‌کان :
▫ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی چاپکردنی چه‌ند په‌رتوکێکی هونه‌ری .
له‌وانه‌ :
..1فێربوونی که‌مانچه‌ (( 1979 ))
..2تیۆره‌کانی مۆسیقا (( 1989 )) .
..3پۆلێنکردنی په‌یژه‌کانی مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
..4بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی هونه‌ری له‌زۆربه‌ی گۆڤارو ڕۆژنامه‌ کوردیه‌کاندا .

کاره‌هونه‌ریه‌کان :
▫ تیپی مۆسیقای سله‌یمانی :
- به‌شداری کردن له‌ هه‌مو بۆنه‌و فیستڤاڵه‌کانی تیپ له‌ ده‌ره‌وه‌و ناوخۆی سلیمانی .(( 1969 – به‌رده‌وام تائێستاش )) .
- دانانی ئاواز ئاماده‌کردنی مۆسیقا بۆزۆربه‌ی گۆرانیبێژانی تیپ . له‌وانه‌ :
- که‌ریم کابان . عوسمان عه‌لی . عه‌دنان که‌ریم . ئه‌سعه‌د قه‌ره‌داخی . په‌یمان عومه‌ر . عه‌باس محه‌مه‌د . ئاڵا عومه‌ر . دیاری قه‌ره‌داخی، ئه‌مه‌ل سه‌عید کورده‌، .
- دانانی چه‌ند پارچه‌ مۆسیقایه‌ک و تۆمارکردنیان له‌ میدیاکاندا ، له‌وانه‌ :-مۆسیقای تانجه‌رۆ . مۆسیقای لاوک . مۆسیقای ژاڵه‌ و چه‌ندین ئاوازی تریش
- وه‌کو کادرێکی به‌ڕێوه‌بردن له‌تیپدا چه‌ندجارێک کارم کردوه‌ وه‌کو (( سکرتێر ی تیپ ... ژمێریاری تیپ ... به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی تیپ . به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری )) .. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کات وه‌کو ئه‌ندامێکی چالاکی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی هونه‌ری کارم کردوه‌ .
▫ تیپی مۆسیقای شۆڕش (( 1974 – 1975 )) .
▫ به‌شداری کردن له‌ وتیپه‌دا وه‌کو ئامێرژه‌نێک و کۆمپۆنیستێک .
▫ له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی هونه‌ری له‌سله‌یمانی :
1. کردنه‌وه‌ی خولی فێربونی ئامێره‌ مۆسیقاییه‌ جیاجیاکان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1977 وه‌ ، دروست کردنی تیپی مۆسیقای پیره‌مێرد (( خۆبه‌خشانه‌ )) پێگه‌یاندنی زۆر له‌ مۆسیقازانه‌کانی ئێستا . به‌شداری کردنی ئه‌وتیپه‌ له‌ ناو شاری سله‌یمانی و هه‌موفیستڤاڵه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراق .

2. تۆمارکردنی پتر له‌ 2 کاسێتی گۆرانی منداڵان و بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌ میدیاکاندا .
.3 به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌که‌می له‌سه‌ر ئاستی وڵاتی عێراق وه‌کو تیپێکی مۆسیقا و هه‌روه‌ها وه‌ک و تۆمار کردنی چه‌ند شانۆگه‌ریه‌کی لیرکی که‌ پله‌ی یه‌که‌میان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌سه‌ر ئاستی شاری سله‌یمانی و عێراقیش . له‌وانه‌
شانۆگه‌ری لیرکی (( کاروانی شه‌هیدان . گورگی بێشه‌و هه‌رد . داپیره‌ی دانا .. چه‌ندی تریش )) .
▫ په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سله‌یمانی .
هاوکاریکردن له‌ دامه‌زراندنی به‌شی مۆسیقای په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سله‌یمانی . وتنه‌وه‌ی وانه‌پراکتیکیه‌کان بۆ ئامێره‌کانی مۆسیقایی وه‌ک (( که‌مان . چه‌لۆ . کلارنێت )) .
▫ وتنه‌وه‌ی وانه‌ تیۆریه‌کانی وه‌ک (( تیۆری مۆسیقای گشتی و چێژی مۆسیقا و کۆڕاڵ و سۆڵفێج بۆ هه‌مو قۆناغه‌کانی خوێندن
▫ به‌شداری کردن له‌ فیستڤاڵه‌کانی ساڵانه‌ی په‌یمانگا و دانانی ئاوازی کۆراڵ و گۆرانی ته‌نها . له‌وانه‌ :
▫ کۆراڵی گۆرانیه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ (( مناڵینه‌ )) . کۆرالی سله‌یمانی .کۆراڵی ئه‌م باهاره‌ . کۆراڵی له‌یلێ و لاوه‌ . کۆرالی داستانی قه‌ڵای دمدم . کۆراڵی مارشی ژان . و چه‌ندین ئاوزی گۆرانی و مۆسیقایی تریش .
▫ تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان .
▫ درووستکردنی تیپی مۆسیقای ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان و به‌شداری کردن له‌ چالاکیه‌کانی ئه‌وته‌له‌فزیۆنه‌ له‌ سالی 1991 وه‌ . له‌وانه‌ یادی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی ته‌له‌فزیۆن و دانانی ئاواز بۆ هونه‌رمه‌ندانی گۆرانی بێژ ئازاد خانه‌قینی (( کۆراڵی شایی شه‌هید )) . ئه‌ژده‌ر وه‌هبی که‌ بۆیه‌که‌مین جار گۆرانی (( هاواری مناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌ )) تۆمارکرد .
▫به‌شداری کردنی ئه‌وتیپه‌ له‌یادی شه‌هیدی سه‌رکرده‌ (( شه‌هید ئارام )) به‌چه‌ند ئاوازێکی گونجاو .
▫ کۆمپانیای کوردستان .
▫تۆمارکردنی چه‌ندین ئاواز بۆ هونه‌رمه‌ندان . نازێ و نه‌ورۆز ، عه‌لی محێدین . هێدی قادری . و چه‌ندین گۆرانیبێژی تریش .
▫ کاره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌کان .
▫ دانانی ئاواز بۆ زنجیره‌ درامای ژاڵه‌ (( تیپی نواندنی سله‌یمانی )) . زنجیره‌ درامای گوڵاله‌ (( کۆمه‌له‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کورد مه‌لبه‌ندی گشتی سله‌یمانی)) . زنجیره‌ درامای مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی . زنجیره‌ درامای چاره‌نوسی ئاده‌میزاد .(( تیپی نواندنی سله‌یمانی))
▫ چیرۆکی نواندنی چرا . زۆر شانۆگه‌ریش له‌وانه‌ (( پۆنتیلاو ماتی)) . مانگی ئاوابو . شانۆگه‌ری دادگا (( تیپی شانۆی سالار ))
▫ کاتێ هه‌ڵۆ به‌رز ئه‌فڕێ (( تیپی شانۆی سالار )) مه‌لای جزیری
▫ (( تیپی شانۆی سالار )) شانۆگه‌ری گالیلۆ گالیلی (( کۆمه‌له‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی کورد مه‌لبه‌ندی گشتی سله‌یمانی)). چه‌ندینی تریش .
▫ دانانی ئاواز بۆ یه‌که‌مین فلیمی سینه‌مایی کوردی (( نێرگز بوکی کوردستان )) له‌ ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر عه‌لی .
▫ دانانی ئاواز بۆ چه‌ندین گۆرانی بیژ ،له‌وانه‌ :
▫ تارا ڕه‌سوڵ . ئه‌مه‌ل سه‌عید کورده‌ . ئالان عومه‌ر . ئاڤان جه‌مال .
▫ له‌ ساڵی 2007 و له‌ رۆژیادی مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال، له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای سله‌یمانی کارێکی هونه‌ری سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگه‌ساتی ئه‌نفال (( گۆڕستانی چراکان - هۆنراوه‌ی شێرکۆ بێکه‌س )) که‌ نزیکه‌ی 50 ده‌قیقه‌ یه‌ و له‌ پیشاندانێکی تایبه‌تیدا به‌هاوکاری په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کانی سله‌یمانی به‌شی مۆسیقا و تیپی هونه‌ری میللی سله‌یمانی له‌و‌ یاده‌ به‌ئه‌نجامی گه‌یێنرا.
Birthplace: Suleymani Kurdstan - Iraq
Current Location: Iraq
Phone Landline: 055-5211977 of 0
Email: salahraouf AT hotmail.com
Website: www.salahraouf.com
External Link I: Click here
External Link II: Click here
  Home | Kurdish Art | Kurdish Music | Kurdish Video Clips | Kurdish Cards | Senna Old Photos | Senna Photo gallery | Contact us 
   ^^ Top ^^  
©1999 - 2017 KurdOnLine.com