Home    Kurdish Art | Kurdish Music | Video Clips | Kurdish Cards | Photo Album | Old Photos
 Kurdish Music   Geo Map   Links   Articles   Iranian Music   News     
 Kurdistan Music, Singers & Music Groups
Reza Seqaiy     ره‌زا سه‌قایی -

Category(s):
- Music.Singers.


Reza Seqaiy
 Photo Gallery
 
ناسنامه
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری لورستان "ره‌زا سه‌قایی" ساڵی 1939 له‌ گه‌ڕه‌كی كۆنی پشت بازاری شارستانی خوڕه‌م ئاباد هاته‌ دنیا. له‌ ساڵانی 60كان به‌ ده‌نگه‌ ئاسمانی و به‌ربڵاوه‌كه‌ی گۆرانییه‌كانی "گه‌نم خر" و "كه‌وش ته‌ڵا"ی خوێندو مۆسیقای لوری به‌ شكۆیه‌كی بێ وێنه‌وه‌ هێنایه‌ گۆره‌پانی هونه‌ریی وڵاتی ئێران.
له‌ ساڵی 1977 هونه‌رمه‌ندی موزیكزانی به‌تواناو بلیمه‌تی كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا "موجته‌با میرزاده‌" یارمه‌تی هونه‌رمه‌ند ره‌زا سه‌قاییداو به‌ شێوه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندانه‌ گۆرانییه‌كانی: "داڵكه‌" ، "تفه‌نگ" ، "دایه‌ دایه‌" ، "زندگی" ، "قه‌ده‌م خێر" ، "موتورچی" ، "شه‌وی غه‌م" و چه‌ندانی دیكه‌ی بۆ نوێكرده‌وه‌و كارێكی گه‌وره‌ و بێ وێنه‌ی له‌ موزیكی ئێراندا خوڵقاند. ئه‌م رووداوه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی موزیكی ناوچه‌ی لورستان و توانایی قورگی مامۆستا ره‌زا سه‌قاییش رۆلێكی یه‌گجار گرینگی هه‌بوو.
به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 1978 سه‌قایی به‌ هۆی نه‌شته‌رگه‌ری له‌وزه‌ی قورگی و حیساباتی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌ نه‌شته‌رگه‌ره‌كه‌، ئه‌و قورگ و ده‌نگه‌ ئوستوره‌ییه‌ی له‌ ده‌ستدا. له‌ دوای ئه‌وه‌ بۆ دڵته‌نگی خۆی له‌ دانیشتنی هاورێیانیدا جاروبار چه‌ند گۆرانییه‌كی ده‌چڕی كه‌ به‌ هۆی بۆردومانی شاری ئه‌زنا له‌ له‌یه‌ن فرۆكه‌كانی عێراق له‌ كاتی شه‌ڕدا ئه‌مه‌شی چوو.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانی و مه‌قاماتی لورستان ره‌زا سه‌قایی خاوه‌نی چه‌ندین
به‌رهه‌می پڕبایه‌خ و به‌هێزو جوانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ یاد ده‌مێننه‌وه‌. زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی حه‌ماسی و عاشقانه‌یه‌و له‌ چه‌ندین ده‌زگای جۆراوجۆردا به‌ زمانی لوری زۆر به‌ جوانی پێشكه‌شی كردوون.
مۆسیقای مه‌قامیی ناوچه‌ی لورستان بێگومان مرۆڤ وه‌بیر هونه‌رمه‌ند ره‌زا سه‌قایی ده‌خاته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ مه‌قام و ئاوازه‌كانی جۆراوجۆری موزیكی لورستاندا تواناو شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌بوو.
هونه‌رمه‌ند ره‌زا سه‌قایی چه‌ند ساڵێكه‌ قورگی ته‌واو نییه‌و گۆرانی ناچڕێ و به‌ یادی سه‌رده‌می خۆشی رابردووی رۆژگار تێپه‌ڕ ده‌كات. ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ناوچه‌ی پارێزگای لورستان و هه‌روه‌ها له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران جه‌ماوه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و بۆ هه‌موو هونه‌ر دۆستان ناسراوه‌. ده‌نگی خۆش و به‌رین و خه‌یاڵاوی ره‌زا سه‌قایی هه‌میشه‌ له‌ یاده‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌. مه‌نوچێهر جیهانی
Birthplace: Khorramabad, Lorestan
External Link I: Click here
  Home | Kurdish Art | Kurdish Music | Kurdish Video Clips | Kurdish Cards | Senna Old Photos | Senna Photo gallery | Contact us 
   ^^ Top ^^  
©1999 - 2017 KurdOnLine.com