Home    Kurdish Art | Kurdish Music | Video Clips | Kurdish Cards | Photo Album | Old Photos
 Kurdish Music   Geo Map   Links   Articles   Iranian Music   News     
 Kurdistan Music, Singers & Music Groups
Shamal Saib     شه‌ماڵ سائب -

Category(s):
- Music.Singers.


Shamal Saib
 Song Name Length Type Listen     Select all ناو گورانی
 Pim Bli , Bew Chawe Loane3 Min, 1 Sec RAM Listenپێم بڵێ به‌ۆ چاوه‌ لوانه‌
 Hawar Sed Hawar , Roji Netbinim3 Min, 5 Sec RAM Listenهاوار سه‌د هاوار ، رۆژێ نه‌تبینم
 Demeket Bina , Destit Lave3 Min, 15 Sec RAM Listenده‌مه‌که‌ت بێنا ، ده‌ستت لاوه‌
 Leli Bistume Ewe Gorawi6 Min, 8 Sec RAM Listenله‌ێلێ بیستوومه‌ ئه‌وه‌ تۆراوی
 Hay Berde Berde Berde6 Min, 19 Sec RAM Listenهای به‌رده‌ به‌رده‌ به‌رده‌
 Bo Toye Bo Toye , Kijoley Shary Koye6 Min, 41 Sec RAM Listenبۆ تۆیه‌ بۆ تۆیه‌ ، کیژۆله‌ی شاری کۆیه‌
 Hawar Hawar6 Min, 45 Sec RAM Listenهاوار هاوار
 Xozge Dinyam Hebwaye9 Min, 37 Sec RAM Listenخۆزگه‌ دنیام هه‌بوایه‌
Total: 8 Songs 44 Min, 51 Sec 
ناسنامه
(شه‌ماڵ سائیب) یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كورده‌، له‌سه‌رده‌می خۆی دا به‌ شێوازێكی جیا له‌ هونه‌رمه‌ندانی سه‌رده‌می خۆی چووه‌ ناو دینای گۆرانی گوتن، هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت (شه‌ماڵ) به‌ ستایلی فۆلكلۆره‌وه‌ كاری نه‌كردووه‌ به‌ڵكو هه‌رده‌م ئاره‌زووی كردووه‌ به‌ شێوازێكی جیا كار بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش له‌ زۆربه‌ی ئاوازه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌.

(شه‌ماڵ سائیب) به‌وه‌ ناسراو بووه‌ كه‌ زۆر كاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی عه‌ره‌بی (فه‌رید ئه‌تره‌ش)ی له‌ سه‌ر بووه‌، چونكه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر ئاگادار و گوێگری به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ بووه‌، شتێكی دیكه‌ له‌ نێو دنیای شه‌ماڵ سائیبی هونه‌رمه‌ندا هه‌بووه‌ و ده‌ڵێن یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌ گۆرانی له‌گه‌ڵ كچێك دا به‌ شێوازێكی كوردانه‌ كلیپ كردووه‌، زۆربه‌ی كلیپه‌كانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ستۆدیۆ كلیپ كردووه‌ واته‌ هه‌مووی له‌ نێو دیمه‌نه‌كانی سروشتی كوردستان وێنه‌ی بۆ گرتووه‌.

شه‌ماڵ نای ته‌واوی (شه‌ماڵ جه‌لال سائیب)ـه‌ له‌ نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی رۆشنبیر و ناسراوی شاری سلێمانی كه‌ به‌ پێیان ده‌گوترا (سائیبیه‌كان) له‌ ساڵی (1931) له‌ دایك بووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ سلێمانی ته‌واو ده‌كات و بۆ خوێندنی دوا ناوه‌ندی ده‌چێته‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، پاشان ده‌چێته‌ كۆلێژی ئاداب به‌شی جوگرافیا ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام دوای ته‌واوكردنی كولێژ ناهێڵێن دابمه‌زرێت و ببێته‌ مامۆستا، دوای دوو ساڵ و هه‌ڵگیرسانی شۆرشی (14)ی ته‌موزی ساڵ (1958) دبێته‌ مامۆستا له‌ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی (كه‌رخ) له‌ شاری به‌غدا.

له‌ نێوان ساڵه‌كانی (1947-1948) په‌یوه‌ندی به‌ ئێزگه‌ی كوردی به‌غداوه‌ ده‌كات و چه‌ند گۆرانییه‌ك تۆمار ده‌كات كه‌ دیار ترینیان گۆارانی (شوانه‌ هۆ شوانه‌) بووه‌.

شه‌ماڵ سایبی كۆچكردوو شاره‌زاییه‌كی چاكی له‌ ژه‌نینی ئامێری (عود) هه‌بووه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ توانیه‌وه‌یه‌تی زۆربه‌ی ئاوازی گۆرانییه‌كانی بۆ خۆی دابنێت، جگه‌ له‌وانه‌ش تێكست نووسێكی به‌ تواناش بووه‌ بۆ گۆرانییه‌كانی، ده‌ڵێن گوتوویه‌تی من شاعیر نیم، به‌ڵام ده‌توانم ئه‌و شته‌ جوانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ دینادا له‌ نێو هزر و خه‌یاڵی خۆمدا بیان كه‌م به‌ تێكستی گۆرانییه‌كانم و پێش كه‌شی خه‌ڵكی بكه‌م، ئه‌مه‌شیان له‌سه‌رده‌می خۆیدا به‌ شتێكی تازه‌ ده‌نرخێندرا بۆ دنیای گۆرانی كوردی و یه‌كێك بوو له‌ تازه‌ گه‌رییه‌كانی كاروانی هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ به‌رزه‌.

گۆرانییه‌كانی (شه‌ماڵ سائیب) خاوه‌نی گوێگرێكی زۆر بوو خه‌ڵكی كوردستان به‌ تایبه‌تی چینی گه‌نج و لاوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ زۆر گۆرانییه‌كانی ئه‌وییان په‌سند ده‌كرد، ئه‌و له‌لای خۆیه‌وه‌ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی ئاوێته‌ی جوانییه‌كانی (سرووشتی كوردستان، خۆشه‌ویستی خاك، عه‌شق، وه‌فا و دڵداری) كردبوو، دیارترین گۆرانییه‌كانی (ئازیز به‌هاره‌، ئه‌رێ له‌ێلێ، به‌رده‌ به‌رده‌) بوو.

له‌ساڵی (1960) له‌گه‌ڵ كچێكی عه‌ره‌بی میسری چه‌ند گۆرانییه‌كی له‌ نێو دیمه‌نی سروشتی كوردستان كلیپ ده‌كات، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج ده‌بێت له‌لای بینه‌ری گۆرانییه‌كانی شه‌مال ئه‌و كچه‌ به‌جلی كوردی كاری كلیپه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات به‌هاوكاری ده‌رهێنه‌رێكی ته‌لفزیۆنی ئه‌و كات به‌ناوی (شیران).

شه‌ماڵ سائیب له‌ ساڵی (1962) بۆ خوێندنی ماسته‌ر نامه‌ ده‌چێته‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌چێته‌ چه‌ند په‌یمانگایه‌كی موزیكی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك له‌ باره‌ی ئاواز و موزیكی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ شاره‌زا بێت، به‌ڵام هیچ برِوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ست ناهێنێ چونكه‌ ئه‌و ته‌نها مه‌به‌ستی شاراز بوون و فێر بوون بووه‌.

له‌ ساڵی (1970) له‌سه‌ر داوكاری زانكۆی سلێمانی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ كوردستان، به‌ڵام زانكۆ دێته‌ هه‌ولێر و شه‌ماڵ سائیبی هونه‌رمه‌ند دبێته‌ مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دینی ئێستا، دوای ماوه‌یه‌ك تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ ده‌ست نه‌خۆشی ده‌ناڵێنێت و له‌ رێكه‌وتی 8/11/1986 كۆچی دوایی ده‌كات و له‌ گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی ده‌نژێرێت.

عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
Birthplace: Suleymaniya - Kurdistan
  Home | Kurdish Art | Kurdish Music | Kurdish Video Clips | Kurdish Cards | Senna Old Photos | Senna Photo gallery | Contact us 
   ^^ Top ^^  
©1999 - 2017 KurdOnLine.com