Home    Kurdish Art | Kurdish Music | Video Clips | Kurdish Cards | Photo Album | Old Photos
 Kurdish Music   Geo Map   Links   Articles   Iranian Music   News     

 Beyt Seydevan by Salah Khezri    Listen
Song Title: Beyt Seydevan / به‌یتی سه‌یده‌وان
Singer: Salah Khezri / سه‌لاح خزری /
Length: 14 Min, 57 Sec RAM
Song Rate: 10.0/10 rated 1 time(s)
Salah Khezri

email this song to a friend:
your email address
destination address
 
پێشکه‌شی گۆرانی به‌ هاۆریان:
بۆ ناردنی گۆرانی پێویسته‌ ئیمه‌یلی خۆتان و هاۆرێتان بنوسن.
 
Pishkesh Kirdny Gorani Be Hawrian:
Bo Nardny Gorany Piwiste emaily Xotan u Hawritan bnusin.

  Rate:     
Tkaye Bem Goranye Ple bden. تکایه‌ به‌م گۆرانیه‌ پله‌ بده‌ن

Lyrics:   هۆنراوه
Visitors are kindly asked to e-mail us this song's lyrics, in English or Kurdish, to be added to this page including their name.

Honrawe
Azizan tekaye ager honrawey em goranie dezanin, le gel naw shaairekey bomany bnirin ta be nawy xotan le ser em malpere daybnin.

  سه‌یده‌وان

ئه‌و به‌هاره...چ به‌هارێكه له من به هالۆزه/ و خۆ من ده‌چومه‌وه سه‌ر قه‌بری كاكه سه‌یده‌وانی،لێم شین ده‌بوون هه‌ڵاڵه و سوێسنه‌ و به‌یبوونه‌ و گووڵی ده‌گه‌زیزه‌ و حه‌رامه‌تی له‌گه‌ڵ گلۆكی ده‌نه‌ورۆزه/ و خۆ من ئاوه له پاش كاكه سه‌یده‌وانی روو ناكه‌مه‌وه‌ چیای مه‌غڵوبی داسنیانو و ناكه‌مه‌وه راوێ نێری به‌له‌بۆزه و له شانم ناكه‌م تفه‌نگی شه‌ش خانو و له لاقم ناكه‌م چه‌كمانی ناكه‌مه‌وه راو....ها......ێ.نێری به‌له‌بۆزه و/

ئه‌و به‌هاره چ به‌هارێكه‌ چ به‌هارێكی له من به غلووره‌‌ / خۆ من ئه‌وه ده‌ چوومه سه‌ر قه‌بری كاكه‌ سه‌یده‌وانی ئه‌وه له من شین ده‌بوون شه‌ش په‌ڕ و شلێر و گه‌زیزه و نه‌ورۆز و سه‌د ماشه‌للا له گه‌ڵ گلۆگی ده‌ سوره / شه‌رت بێ ئه‌وه شه‌رت بێ ئه‌من له پاش كاكه سه‌ید‌ەوانی له خۆم نابه‌ستم تفه‌نگی شه‌ش خانو و روو ناكه‌مه‌وه‌ چیای مه‌غڵوبی داسنیانو ناكه‌مه‌وه راوێ نێری به‌له‌‌كووره وا..... به‌هاره‌ و ...../

ئه‌و به‌هاره...چ به‌هارێكه له من دادێ عه‌زیزه‌كه‌ی له دنیایه‌م چ به‌هارێ چ به‌هارێكه له من به به‌فروو به بارانی / و خۆ من ئاوه‌ ده‌چومه‌وه سه‌ر قه‌بری كاكه سه‌یده‌وانی، له من شین ده‌بوون شه‌ش په‌ڕ و شلێر و گه‌زیزه و نه‌ورۆز و حه‌رامه‌تی به دانه‌دانه / و شه‌رت بێ ئه‌من له پاش كاكه سه‌ید‌ەوانی له خۆم نابه‌ستم تفه‌نگی شه‌ش خانو و روو ناكه‌مه‌وه‌ چیای مه‌غڵوبی داسنیانو ناكه‌مه‌وه راوێ ئه‌وان ها....ها....ن به‌رانه كێوانه‌./

ئه‌وه تۆ خوداكه‌ی خزمینه كێ دیوێتی له ده‌وره‌تی ده زه‌مانان بووك له سه‌ر سێ كوڕان را هه‌ر به رووی ده سوور و به جلكی ده بووكێنی بچێته‌وه ماڵی ده‌بابان. به‌هاره و.

ئه‌و به‌هاره...چ به‌هارێ كێ فه‌سڵێكه گیا شین ده‌نوێنێ / ئاوه ‌خودایه‌ نه‌بیكه‌ی نه‌بی سه‌ر برینی كه‌سانێك نه‌بوو بڵێ عه‌بدووڵ‌عه‌زیزه گوره‌داسنی ده‌ستی تفه‌نگێت بشكێ چاوی ده‌جاسوسێت كوێر بێ،كوانی سوكنێت له ئانیشكی بێ ئه‌وه قامكی په‌لاپیتكه‌ت بشكێنی و هه‌لوه‌رێن/

ئاوه‌ كاكۆلی كاكه‌سه‌یده‌وانی ده‌سیپه‌ی دا با رایده‌وه‌شێنێ / مه‌لكه‌وانم مرد ده‌نگم نه‌كرد،نێچروانم مرد ده‌نگم نه‌كردم سه‌یده‌وانم به ده‌‌ستی خۆم گوشت ماڵه خۆم وێران كرد، مه‌لكه‌وانه رۆ نیچروانه‌رۆ، گه‌وره‌ی هه‌زار و پێنسه‌ماڵی داسنێ سه‌یده‌وانم رۆ،ئه‌و تاوێ رۆژی خووداوه‌ندی میری مه‌زن ده‌گرێ دیوانی سه‌یده‌وانم رۆ، سه‌یده‌وانه‌ رۆ/.



ده‌شتی پیرانان گیانه گه‌لێك شین ده‌چێ 2

هه‌ر كه‌س بیبینێ گیانه له‌ دڵی ده‌رناچێ

قاسپه قاسپی كه‌و گیانه له ئاسۆی كێوی

لێی خۆشه‌ راوی گیانه به‌رانه كێوی 2

ده‌شتی پیرانان گیانه بۆنی زۆر خۆشه 2

پیاوی مه‌ست ده‌كا گیانه بۆنی وه‌نه‌وشه

له قه‌ندیلی را گیانه زۆر لاو دێنه خوار 2

سوێسنه و وه‌نه‌وشه گیانه روواون له‌ رۆبار 2

به‌هاران خۆشه گیانه بنی كێوی میر قاز 2

كیژ و كور ده‌كه‌ن گیانه‌ راز و نیاز

كیژ و كور لێی ده‌كه‌ن هه‌ی راز و نیاز

ئاوی به‌رده گوێزێ سارد و زوڵاڵه

له ده‌وری شین بوون سوێسن و هه‌ڵاڵه

ده‌شتی پیرانان بۆنی زۆر خۆشه.

  Home | Kurdish Art | Kurdish Music | Kurdish Video Clips | Kurdish Cards | Senna Old Photos | Senna Photo gallery | Contact us 
   ^^ Top ^^  
©1999 - 2017 KurdOnLine.com