Home    Kurdish Art | Kurdish Music | Video Clips | Kurdish Cards | Photo Album | Old Photos
 Kurdish Music   Geo Map   Links   Articles   Iranian Music   News     

 Derom U Maro by Salah Khezri    Listen
Song Title: Derom U Maro / ده‌ڕۆم و مه‌ڕۆ
Singer: Salah Khezri / سه‌لاح خزری /
Length: 7 Min, 59 Sec RAM
Song Rate: na
Salah Khezri

email this song to a friend:
your email address
destination address
 
پێشکه‌شی گۆرانی به‌ هاۆریان:
بۆ ناردنی گۆرانی پێویسته‌ ئیمه‌یلی خۆتان و هاۆرێتان بنوسن.
 
Pishkesh Kirdny Gorani Be Hawrian:
Bo Nardny Gorany Piwiste emaily Xotan u Hawritan bnusin.

  Rate:     
Tkaye Bem Goranye Ple bden. تکایه‌ به‌م گۆرانیه‌ پله‌ بده‌ن

Lyrics:   هۆنراوه
Visitors are kindly asked to e-mail us this song's lyrics, in English or Kurdish, to be added to this page including their name.

Honrawe
Azizan tekaye ager honrawey em goranie dezanin, le gel naw shaairekey bomany bnirin ta be nawy xotan le ser em malpere daybnin.

  ده‌رۆم و مه‌رۆ

سوره گوڵ نێو دڵه‌كه‌م پر‌ غه‌م و شه‌یدایه مه‌رۆ

زۆر به‌رینه خه‌فه‌تم هه‌ر وه‌كو ده‌ریایه مه‌رۆ



شێتم و ده‌ربه‌ده‌رم من وه‌ره‌ز و دێوانه‌م

به‌رهه‌می ئه‌و‌ سه‌فه‌ره‌ت ماته‌م و غه‌وغایه مه‌رۆ



من ده‌زانم دڵی تۆ هه‌ر وه‌كو ده‌ریایه ده‌رۆم

دوور كه‌وم ئێسته دڵت هه‌ر له دڵم دایه مه‌رۆ

راسته دووری گه‌لێ تاڵه خه‌فه‌ته بۆ دڵه‌كه‌م

بێ بزه‌م واگری ئیشقت له دڵم دایه ده‌رۆم

خۆ ده‌زانی نیه كه‌س چاره‌یی چارم بێ گوڵم

رۆژی من ئێشته له ژێر ماته‌م و ته‌م دایه مه‌رۆ

مه‌یلی تۆ ئاوری خستۆته دڵی سه‌ر شێتم

بۆیه سووتاوه له نێو ئاگر و گڕ دایه مه‌رۆ

تا نه‌بێ كاتی جودایی نیه نرخی ئاشق

من ده‌زانم كه دڵت ئاشق و شه‌یدایه ده‌رۆم

سه‌فه‌ری بێ تۆ گه‌لێ تاڵه هه‌موی ده‌رد و خه‌مه

به‌رهه‌می هه‌ستی ئه‌وینت غه‌زه‌لێ وایه ده‌رۆم

من له سوێت وه‌خته دڵم له‌ت‌له‌ت و سه‌د پاره ببێ

نه‌فه‌ست بۆ منی دێوانه مه‌سیحایه مه‌رۆ

به‌سسه ئه‌م رێگه‌یه مه‌بڕه گوڵی بێ وێنه مه‌رۆ

تۆ ده‌رۆی بۆیه دڵم وا دژی رێگایه مه‌رۆ

بۆ ئه‌وه‌ی كۆزی ئه‌وینت پڕی گرفه و گڕێ

گه‌رچی بێ تۆ هه‌مو كاتم وه‌كو شه‌و وایه مه‌رۆ

تا نه‌چم بۆ سه‌فه‌رێ كووانێ بڵێسه‌ی شێعرت

بۆ ئه‌وه‌ی شێعری په‌شێوت ببێ پر مایه ده‌رۆم

وه‌خته ساتێكی به ساڵێكه كه لێم دوور ده‌كه‌وی

مردنه چاره‌یی ئه‌م شاعیره رسوایه مه‌رۆ

بێ سنوره دڵی من وه‌ختێ ده‌چی بۆ سه‌فه‌رێ

مانی سووتاوی ئه‌وینت له دڵی دایه مه‌رۆ

باش ئه‌زانم كه چلۆن هانی بده‌م هه‌ستی تۆ

باش ئه‌زانم كه برۆم چت له دڵی دایه ده‌رۆم

تا نه‌چم بۆ سه‌فه‌رێ ژانی شێعر ناچێژێ

دوور له من شێعری ته‌رت من‌حشه‌ره غه‌وغایه ده‌رۆم

  Home | Kurdish Art | Kurdish Music | Kurdish Video Clips | Kurdish Cards | Senna Old Photos | Senna Photo gallery | Contact us 
   ^^ Top ^^  
©1999 - 2017 KurdOnLine.com